توركیا: بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ واشنتن ده‌كه‌ین
توركیا هه‌ڕه‌شه ده‌كات.. ده‌چینه رۆژهه‌ڵاتی فورات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، نابێت كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌په‌گه بێت و بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانیش، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ واشنتن ده‌كه‌ن.
مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بچنه ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات، كه له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) دان.
ئه‌و ناوچانه‌ی توركیا خۆی بۆ ئاماده كردووه، له ژێر كۆنتڕۆڵی هه‌سه‌ده‌ن و تا چه‌ند رۆژێكیش پێش ئێستا، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هێزه‌كان پاڵپشتی ده‌كران و رێگه‌یان به توركیا نه‌ده‌دا ئۆپه‌راسیۆن له‌و ناوچانه ئه‌نجام بده‌ن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڕیاره له ناكاوه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان له سووریا، ئه‌نقه‌ره كه‌وتووه‌ته خۆ و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، نابێت كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ببێته هۆی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و نابێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هێزانه بێت.
ئ. م