به ڤیدیۆ.. ژنانی ئه‌م هۆزه له پیاوان ده‌پاڕێنه‌وه لێیانبده‌ن
ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ش بۆ لێدانه‌كه سازده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ژنانی هۆزی (حه‌مه‌ر – Hamar) له ئه‌سیوپیا، دووچاری توندوتیژی نابنه‌وه، به‌ڵكو به‌خواستی خۆیان پیاوان لێیان ده‌ده‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش، ساڵانه رێوڕه‌سم و ئاهه‌نگی تایبه‌ت ساز ده‌كرێت.
ئه‌گه‌رچی لێدان به شوولكه‌دار، شوێن و برین له‌سه‌ر جه‌سته‌یان جێده‌هێڵێت، به‌ڵام ژنانی هۆزه‌كه به ده‌رخستنی ئه‌و برینانه ئازایه‌تی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.
له كاتی لێدانیش، كچان وه‌كو نیشاندانی ئازایه‌تییان، سه‌مای تایبه‌ت به هۆزه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌و رێوڕه‌سم و ئاهه‌نگه‌ش، كچانی تازه پێگه‌یشتوو، ده‌بنه ئه‌ندامێكی چالاكی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان و ده‌توانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش متمانه‌ی زیاتریان پێده‌كرێت.
به گوێره‌ی بیروباوه‌ڕی ئه‌و هۆزه، برینی جه‌سته‌ی كچه تازه پێگه‌یشتووه‌كان، وێڕای ئازایه‌تیان، نیشانی توانای ژنانه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی.
بۆ كوڕانی تازه پێگه‌یشتووش، رێوڕه‌سمی خه‌ته‌نه‌كردن ئه‌نجامده‌درێت، هاوكات ژماره‌یه‌ك ره‌شه‌وڵاخیش له ته‌نیشت یه‌كه‌وه ریز ده‌كه‌ن و دوای خه‌ته‌نه‌كردنیان، ده‌بێت كوڕانی تازه‌پێگه‌یشتوو به‌سه‌ر پشتیاندا بڕۆن.
ئه‌و هۆزه له باشووری رۆژئاوای ئه‌سیوپیا و له نزیك رووباری ئۆمۆ ده‌ژین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی ژینگه‌كه‌یان هه‌یه به‌هۆی درووستكردنی سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداو له ئه‌فریقا، به‌ڵام تا ئێستاش پارێزگاری‌یان له نه‌ریته‌كانی خۆیان كردووه.
.jpg)
.jpg)
.jpeg)
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یڵی
ئ. م