به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌گه‌ڵ كچێك، ره‌نگه بۆ 4 ساڵ سڕ بكرێت
گومانی به‌كارهێنانی مادده‌ی وزه‌به‌خشی لێ ده‌كرێت
سه‌میر نه‌سری، ئه‌ستێره‌ی فره‌نسی یانه‌ی سێڤییای ئیسپانیا مه‌ترسی سزادنێكی قورسی له‌سه‌ره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گومانی به‌كارهێنانی مادده‌ی وزه‌به‌خشی لێ ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 7 كانوونی دووه‌می 2017، تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئیسپانیا ئاشكرای كرد كه به‌رپرسانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌هێشتنی ماددهوزهبهخشهكان گومانی له سه‌میر نه‌سری هه‌یه كه مادده‌ی قه‌ده‌خه‌كراوی به‌كارهێناوه.
گومانه‌كانی سه‌میر نه‌سری په‌یوه‌سته به خانمه پزیشكێكی نه‌خۆشخانه‌ی ویلایه‌نی لۆس ئه‌نجلسی ئه‌مریكا كه له كاتی پشووه‌كان به‌یه‌كه‌وه خه‌وتوون.
هه‌مان ئه‌و خانمه پزیشكه ئه‌وكات له ئینستاگرام رایگه‌یاند كه مادده‌یه‌كی بۆ چالاككردنی وزه به سه‌میر نه‌سری به‌خشیوه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نووسینی پزیشكه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه، لێژنه‌ی نه‌هێشتنی مادده‌ی قه‌ده‌خه‌كراوی ئیسپانی پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێش 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستپێكردووه، له ئه‌گه‌ری سه‌رپێچیكردنی ئه‌وا سه‌میر نه‌سری بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له یاریكردن سڕده‌كرێت.