شنگالييه‌كان داوايه‌ك ئاراسته‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن
داواشيان كرد، قه‌زاكه‌يان بگه‌ڕێندرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
ئيداره‌ى خۆجێى قه‌زاى شنگال، داواى له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد، كۆتايى به بوونى گرووپ و رێكخراوه چه‌كدارييه‌كان له سنووره‌كه بهێنن.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، مه‌حما خه‌ليل، قائيمقامى شنگال و وه‌يسى نايف سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاى شنگال، داوايان كرد، قه‌زاكه‌يان بگه‌ڕێندرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها مه‌حما خه‌ليل داواى له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان كرد، كار بكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هاووڵاتيانى ئاواره‌ى شارۆچكه‌كه و چوونه ده‌ره‌وه‌ى گرووپ و رێكخراوه چه‌كدارييه‌كان.