له‌پێشبڕكێی سێكس ده‌رنه‌چوو .. مرد
له‌سه‌ر 140 دۆلار مه‌رجیان كردبوو
K24- هه‌ولێر:
پێشبڕكێیه‌كی سێكسی نامۆ به‌شێوازێكی سه‌یر كۆتایی هات، كه تێیدا گیانی پیاوێكی نێجیری به‌رامبه‌ر به كچه دۆسته‌كه‌ی بوو به قوربانی.
رۆژنامه‌ی گاردیان چیرۆكی ئه‌و پێشبڕكێیه‌ی له‌نێوان پیاوێك و ئافره‌تێكی نێجیری بڵاویكرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌دات، "رووداوه‌كه له ویلایه‌تی لاغوسی نێجیریا روویداوه، كاتێك كه پیاوێكی ته‌مه‌ن ناوه‌ڕاست به‌ناوی "دیفی" ویستی ته‌حه‌دای كچه دۆسته‌كه‌ی "گێرڵ فرێند"ـه‌كه‌ی به‌ناوی "لوفیت" بكات، بۆئه‌وه‌ی بزانن كامه‌یان به تواناتره و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر به‌رگه‌ی سێكسی به‌رده‌وام ده‌گرێت".
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه بڵاویكرده‌وه، "دیڤی له‌گه‌ڵ كچه دۆسته‌كه‌ی له‌سه‌ر 50 هه‌زار نیره‌ی نێجیری كه ده‌كاته "140 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی" مه‌رجیان له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشبڕكێیه كردبوو و لۆفیت به‌و مه‌رجه رازی ببوو و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ژوورێكی له ئوتێل به‌كرێ گرتبوو".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، "دوای چه‌ندین جار دووباره‌كردنه‌وه‌ی سێكس، دیفی له‌هۆش خۆی چووه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر سنگی كچه هاوڕێكه‌ی و گیانی له‌ده‌ستداوه. دواتر لوفیت كارمه‌ندانی ئوتێله‌كه‌ی له رووداوه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و دانی به هۆكاری مردنی دیفیدا هێناوه".
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكراشیكرد، "دوای رووداوه‌كه پۆلیس لیفیان ده‌ستگیركردووه و بۆ لێكۆڵینه‌وه و ئاشكراكردنی ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر مردنی ناوبراو، ته‌رمی دیفی ره‌وانه‌ی پزیشكی تویكاری "تشریح" كراوه".
H.B