يهكێتى داواى رێككهوتنێكى نوێ له پارتى دهكات
ببێتە درێژەپێدەری رێکكەوتنە ستراتیجیەکەی نێوانیان
K24 – ههولێر:
یەکێتی نيشتمانى كوردستان داوای رێککەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی ديموكراتى كوردستان دەکات بە جۆرێک ببێتە درێژەپێدەری رێکكەوتنە ستراتیجیەکەی نێوانیان.
لەو رێکكەوتنەش يهكێتى دەیەوێت پرسى پۆستەکانی بەغدا و کەرکووک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەک پاکێج بێت.
بزووتنهوهى گۆڕانیش دژی رێکكەوتنی نێوان پارتی و یەکێتیە و بە گرفتی بەردەم کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی دەزانێت.