ئه‌و نابینایه‌ی دوای مردنیشی پێشبینییه‌كانی دێنه دی.. بۆ 2019 شتی باش ناڵێت
زۆرینه‌ی پێشبینییه‌كانی فانگا هاتوونه‌ته دی
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای مردنی بابا ڤانگای بوڵگاری، له ساڵی 1996، به‌ڵام تا ئێستاش به‌شێك له‌و پێشبنییانهی بۆ دوای خۆی كردوویه‌تی، دێنه دی، وه‌كو هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001ی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندین رووداوی دیكه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "میره‌ر"ی به‌ریتانیا، پێشبینییه‌كانی ئه‌و ژنه نابینایه بۆ 2019، به باش دانانرێت، یه‌كێك له‌وانه‌ش ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیایه، كه ده‌بێته ئامانج بۆ تیرۆركردن، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌شی پێشبینی كردووه كه ئه‌وروپا له رووی ئابوورییه‌وه داده‌ڕمێت.
ڤانگا له ساڵی 1989، پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر، ئه‌وه‌ش له 2001 روویدا و پێشبینییه‌كه‌ی راست ده‌رچوو.
هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌رچوونی به‌ریتانیاشی له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردبوو، له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی رێكخراوی توندڕه‌وی هاوشێوه‌ی داعش.
ئه‌و ژنه بولگارییه به‌ر له مردنی گوتی: "سه‌رۆكێك ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت له 2019، كه ئێستا دۆناڵد تره‌مپه، تووشی نه‌خۆشییه‌كی نادیار ده‌بێت و له كۆتاییشدا جه‌ڵته‌ی مێشك لێیده‌دات".
ڤانگا جیا له‌وانه، پێشبینی كاره‌ساتێكی سرووشتی كردبوو، ئه‌ویش كاره‌ساتی تسونامی بوو، له راستیشدا له وڵاتی ئیندۆنیزیا له 2004 روویدا و به‌هۆیه‌وه 300 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له ماوه‌ی 50 ساڵدا، ڤانگا سه‌دان پێشبینی كردووه، به‌شێكی زۆریان روویاندا و هێشتا زۆریش ماون بێنه دی، لایه‌نگرانی ڤانگا، پێیانوایه، ئه‌و ژنه خاوه‌ن توانایه‌كی له راده‌به‌ر و ناسرووشتی بووه.
ڤانگا پێشبینی هێرشی توندڕه‌وانی كردووه بۆ سه‌ر ئه‌وروپا له ساڵی 2016، ئه‌ویش ئه‌نجامدانی چه‌ند هێرشێكی تیرۆریستی بوو له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
پسپۆڕانی تایبه‌ت ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، 68%ی پێشبینییه‌كانی ئه‌و ژنه راست بوونه، هه‌وادارانیشی باس له‌وه ده‌كه‌ن، رێژه‌كه زیاتره و تا ئێستاش 85%ی پێشبینییه‌كانی ئه‌و ژنه نابینایه به راستی روویانداوه.
سه‌رچاوه: میره‌ر
ئ. م