قەڵادزێ.. باندێكی رفاندنی ھاووڵاتییان دەستگیركرا
ژماره‌ی ئه‌ندامانی بانده‌كه هه‌شت كه‌سن
K24 - سلێمانی:
باندێكی رفاندنی ھاووڵاتییان لە قه‌ڵادزێ دەستگیركرا و گوتەبێژی ئاسایشی راپەڕینيش رایگەیاند، باندەكە لە 8 كەس پێكھاتووە و ئێستا 5 كەس دەستگیركراون.
به گوێره‌ی گوته‌بێژی ئاسایشی راپه‌ڕین، ئه‌و بانده بەرنامەیان دانابوو ھاووڵاتییەك بڕفێنن و هاووڵاتییه‌كه‌ش كاری ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كات، ئاشكراشی كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌ندامانی بانده‌كه كه‌لوپه‌لی وه‌كو (دارعه‌سای كاره‌بایی) و كه‌ره‌سته‌ی دیكه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه ئاماده كردووه.
روونیشی كرده‌وه، سێ ئه‌ندامی بانده‌كه هه‌ڵاتوون و ئه‌وانه ده‌ستگیریش كراون، چوارييان خەڵكی رۆژھەڵاتی كوردستانن و یه‌كێكیشیان خەڵكی باشووری كوردستانە.
قەڵادزێ ناوەندی قەزای پشدەرە و سەر بە پارێزگای سلێمانییە، به دووری 134 كیلۆمه‌ر ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای سلێمانی.