"ریال مه‌درید له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گواسته‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه راده‌گه‌یه‌نێت"
له پرێمه‌رلیگه‌وه رووده‌كاته لالیگا
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا ریال مه‌درید یه‌كه‌م گرێبه‌ستی زستانه‌ی یه‌كلا ده‌كاته‌وه و ئیبراهیم دیازی ناوه‌ڕاستكاری مانچێسته‌ر سیتی ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی.
پێگه‌ی دیفینسیا سێنترالی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ریال مه‌درید گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه به ره‌سه‌ن مه‌غریبیه كه خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپایه و بڕیاریشه له دوای پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ به مێدیاكان بناسێنرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه گرێبه‌ستی ئیبراهیم دیاز ده‌گاته 15 ملیۆن یۆرۆ هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا مانچێسته‌ر سیتی داوای 20 ملیۆن یۆرۆی كردووه، كه گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه 19 ساڵانه له هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی ته‌واو ده‌بێت و سیتیزن نایه‌وێت به خۆڕایی له‌ده‌ستی بدات و به ریال مه‌دریدی ده‌فرۆشێت.
براهیم دیازی ناوه‌راستكار له ئه‌كادیمیای مان سیتی پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی یانه‌كه له كۆی 33 یاری 11 گۆڵ و 10 ئاسیستی هه‌یه، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلاش 15 یاری له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌م كردووه و 2 گۆڵی تۆمار كردووه.
