بۆ سه‌رى ساڵ گه‌شتى هه‌ولێر بۆ دوبه‌ى به‌رناكه‌وێت
نرخی تيكتی فڕۆكه و گروپه گه‌شتیارییه‌كان به رێژه‌ی %25- %30گرانتر بووه
K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى سه‌ری ساڵ، ژماره‌ی گه‌شته‌كان له هه‌ولێره‌وه بۆ وڵاتانی دیكه زيادى كردووه و به‌مه‌ش نرخی تيكتی فڕۆكه و گروپه گه‌شتیارییه‌كان به‌راورد به چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو به رێژه‌ی %25- %30گرانتر بووه.
ئه‌مساڵ گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌یه‌كی زۆر روویان له دوبه‌ی كردووه و هه‌ندێكیشیان هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ گه‌رمی كه‌شوهه‌وا له‌و وڵاته و هه‌روه‌ها به‌ناوبانگی مه‌راسیمی سه‌ری ساڵ و یاریی ئاگرینه‌كان له‌و وڵاته، له دوایی دوبه‌یش گه‌شتیارێكی زۆر روویان له توركیا، میسر و ئازربیجان كردووه.