قائيمقامى هه‌ولێر: له‌مساڵدا 366 مليۆن دينار سزاى پێبژاردن به‌سه‌ر سه‌رپێچيكاراندا سه‌پێندراوه
قایمقاممیه‌تی هه‌ولێر، ئاماری سه‌رجه‌م كار‌و چالاكیيه‌كانی ئه‌مساڵى بڵاو كرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
قایمقاممیه‌تی هه‌ولێر، ئاماری سه‌رجه‌م كار‌و چالاكیيه‌كانی ئه‌مساڵى بڵاو كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به سزادان و سه‌رپێچی و زیاده‌ڕوه‌ییه‌كان، نه‌به‌ز عه‌بدولحمید، قائيمقامى هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وان له رێی 10 لیژنه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چالاكى زۆريان ئه‌نجامداوه و زۆرترين سه‌رپێچیش له‌بواری ده‌رمان و زیاده‌ڕه‌ويدا تۆماركراون.
ئاشكراشيكرد، پێژماردنی سەرپێچییەکان لە 2018 گەیشتووه‌ته 366 ملیۆن دینار.