هه‌ده‌په: پێويسته گۆشه‌گيرى سه‌ر ئۆجه‌لان هه‌ڵبگيرێت
(ھەدەپە)، دۆخی دیموكراسی توركیای لەگەڵ ژمارەیەك ئەكاديمی تاوتوێكرد
K24 – هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە)، دۆخی دیموكراسی توركیای لەگەڵ ژمارەیەك ئەكاديمی تاوتوێكرد.
لە پانێلێكدا ئاماژە بەوە كرا، لە توركیا دیموكراسییەت لە كێشەدایە و تا كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم دیموكراسی چارەسەر نەكرێن، ئارامی لە توركیا و باكووری كوردستان نایەتەدی.
داواش لە حكومەتی توركیا كرا رێگە بە پارێزەران و كه‌سوكاری ئۆجه‌لان بدرێت تا بتوانن دیدار لەگەڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان رابه‌رى ده‌ستگيركراوى پارتى كرێكارانى كوردستان ئه‌نجام بده‌ن و گۆشه‌گيرى سه‌ر ئۆجه‌لان هه‌ڵبگرن.