كریستیانۆ به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی یوڤێنتۆسی له شكست رزگار كرد
به ڤیدیۆ.. له گێمی دووه‌م هاته نێو یاریگه و یانه‌كه‌ی رزگار كرد
له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له گێمی دووه‌م به هانای یوڤێنتۆس رۆیشت و یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتڵانتا له شكست رزگار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26 دێسێمبه‌ری 2018، له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می سێریا ئه‌ی، یانه‌ی ئاتڵانتا میوانداریی یوڤێنتۆسی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له خوله‌كی 2ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه، بێرات دێمسیتی یاریزانی ئاتڵانتا گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان له به‌رژه‌وه‌ندی یوڤی تۆمار كرد، دواتر دوڤان زاباتای كۆلۆمبی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئاتڵانتا یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م رۆدریگۆ بێنتانكوری یاریزانی یوڤی به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌ركی یوڤی قورس‌تر كرد.
دوای 3 خوله‌ك به‌سه‌ر كرانه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه، دوڤان زاباتا گۆڵی دووه‌میشی له خوله‌كی 56 له دژی یوڤی تۆمار كرد.
پاشان له خوله‌كی 65 كریستیانۆ رۆناڵدۆ كورسی یه‌ده‌گی جێهێشت و هاته نێو یاریگه‌ی و له خوله‌كی 78 به لێدانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یوڤێنتۆس یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
یوڤێنتۆس به‌م ئه‌نجامه به 50 خاڵ له لوتكه‌ی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا ئاتڵانتا به 25 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌م جێگیر بوو.