مۆدریچ خه‌ڵاتێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی 2018ـی به‌ده‌ستهێنا
له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا مۆدریچ به باشترین وه‌رزشكار ده‌ستنیشان كرا
لوكا مۆدریچ قۆرخی خه‌ڵاته تاكه‌كه‌سیه‌كانی 2018 ده‌كات و ئه‌مجاره به باشترین وه‌رزشوانی كڕواتیا ده‌ستنیشانكرا.
مۆدریچ ساڵێكی پڕ ده‌سكه‌وت به‌ڕێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید نازناوه‌كانی چامپیۆنزلیگ و مۆندیالی یانه‌كانی بردنه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیاش گه‌یشته فایناڵی مۆندیالی رووسیا.
له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سیش مۆدریچ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جامی جیهان و باشترین یاریزانی ئه‌ورو,پای به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی له‌لایه‌ن فیفاوه پێدرا، جگه له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان له‌لایه‌ن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵه‌وه.
له راپرسی ده‌ستنیشانكردنی باشترین وه‌رزشوانی كرواتیا بۆ ئه‌مساڵ، 322 رۆژنامه‌نووس به‌شداریان كرد و ناوه‌ڕاستكاره‌كه‌ی ریال مه‌درید زۆرترین ده‌نگی كۆكرده‌وه و ریكۆردی له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته تاكه‌كه‌سیه‌كان له‌ماوه‌ی ساڵێكدا تۆمار كرد.