ھۆشداری لەبارەی ھێرشكردنە سەر منبج دەدرێت

شه‌ڕڤان ده‌روێش: بۆ به‌رگریكردن له‌ منبج له‌ ئاماده‌ باشیداین

K24 - ھەولێر

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای توركیا و چه‌كدارانی جه‌بهه‌ت ئەلنوسره‌ و داعش خۆیان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری منبج ئاماده‌ ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش بۆ به‌رگریكردن له‌ ئاماده‌ باشیدان.

شه‌ڕڤان ده‌روێش، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند: "جموجۆڵی هێزه‌كانی توركیا و هێزه‌كانی رووسیا و داعش و سوپای سووریاش له‌ ده‌ورووبه‌ری منبج زیادیان كردووه‌، دوای بڕیاری كشانەوەی ھێزەكانی ئەمەریكا ھەموو ئەو  ھێزانە دەیانەوێت خۆیان بخزێنە ناو منبج، زانیاری ئەوە ھەیە كە ھێرش بكرێتە سەر منبج"

گوتیشی: "تائێستا ره‌وشی شاری منبج ئارامه‌ و ھێزەكانمان لە ئامادەباشیدان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكدا به‌رگری له‌ شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن".

شه‌ڕڤان ده‌روێش، ئاماژەی بەوەشدا: "ھێشتا ھیچ رێككەوتنێك لەنێوان ئێمە و رژێمی سووریا و ھێزەكانی رووسیادا نییە، ھەر ھێزە و لە سەنگەرەكانی خۆیەتی، ھەر كاتێك رێككەوتن كرا ئێمەش جێبەجێی دەكەین".

ئەوەشی خستەڕوو: "لەو كاتەی ئەمەریكا بڕیاریداوە ھێزەكانی لە سووریا بكێشێتەوە، توركیا رۆژ دوای رۆژ ھێزەكانی لەسەر سنوورەكان زیاتر دەكات".

ھ.م