کۆریای باشوور گەورەترین قەسابخانەی سەگی داخست
له هه‌نگاوێكى بێ پێشينه‌دا، حكومه‌تى كۆرياى باشوور بڕياريدا، گه‌وره‌ترين قه‌سابخانه‌ى سه‌گ دابخات.
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌نگاوێكى بێ پێشينه‌دا، حكومه‌تى كۆرياى باشوور بڕياريدا، گه‌وره‌ترين قه‌سابخانه‌ى سه‌گ دابخات.
داخستنی ئەم قەسابخانەیە دواى ئه‌وه دێت، له ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌دا، شه‌پۆلێكى ناڕه‌زايى دژى سه‌ربڕينى سه‌گ و فرۆشتنى گۆشته‌كه‌ى له بازاردا هاتبووه ئاراوه.
مێژووی بەکارهێنان و سه‌ربڕينى سه‌گ بۆ گۆشته‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى پادشايى و پێش سه‌د ساڵ، به‌و پێيه‌ى له نيمچه دوورگه‌ى كۆريادا خواست له‌سه‌ر خواردنى ئه‌و گۆشته هه‌بووه.
هەوڵ و بانگەشە کردنی رێکخراوەکانی مافی ئاژەڵان لە مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی ئه‌مساڵ په‌ره‌ى سه‌ند و له ئه‌نجامدا ده‌سه‌ڵاتداران ناچار بوون سه‌ربڕينى سه‌گ قه‌ده‌غه بكه‌ن.
موون جائيین، سەرۆکی کۆریای باشوور لە هاوینی ئەمساڵدا لە بانگەشەکردنی هەڵمەتی پاراستنی مافی سەگ بەشداری کرد و داواى له خەڵکی وڵاته‌كه‌ى كرد واز له سه‌ربڕين و خواردنى سه‌گ بهێنن.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه‌يه‌كى دامەزراوه‌ى گاڵۆپ 70٪ لە خەڵکی کۆریای باشوور و گەنجەکان حەزیان لە خواردنی گۆشتی سەگ نیە، ئه‌مه له كاتێكدايه له ساڵی 2015 نه‌يارانى گۆشتى سه‌گ ته‌نيا 40٪ ى به‌شداربووانى راپرسييه‌كان بوون.
راگرتنی سەگ وەکوو ئاژەڵی ماڵی لەم ساڵانەی دواييدا بووه‌ته هۆى گۆڕينى بيركردنه‌وه‌ى خەڵکی كۆريا باشوور.
به گوێره‌ى توێژينه‌وه نوێيه‌كان لە هەر 4 هاووڵاتييه‌كى كۆرياى باشوور يه‌كێكيان سه‌گ وه‌ك ئاژه‌ڵى ماڵى به‌خێوده‌كات و مانگانه نزیکەی 90دۆلارى بۆ خه‌رج ده‌كات.
سەرچاوە: Euro News
م.چ