مێسی: شێوازی یاریكردنی ئه‌م دوو یاریزانه بۆ بارسێلۆنا زۆر گونجاوه
لیۆ داوا له بارسا ده‌كات ئه‌م دوو یاریزانه له چنگی چاوتێبڕینی یانه گه‌وره‌كان ده‌ربێنن

لیۆنێل مێسی له دیمانه‌یه‌كی نوێی رۆژنامه‌ی ماركا، وه‌ڵامی چه‌ندان و پرس و باسی جیاوازی له باره‌ی باڵۆن دۆر، كریستیانۆ و ریال مه‌درید دایه‌وه، له به‌شێكی دیمانه‌كه‌یدا ئاماژه به دوو یاریزانی ئه‌یاكس ده‌كات و به گونجاویان ده‌زانێت درێسی بارسێلۆنا بپۆشن.
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: دوو یاریزانی یانه‌ی ئه‌یاكس (ماتیاس دی لیخت و فرینكی دی یۆنگ) شێوازی یاریكردنیان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گونجاوه.
مێسی گوتیشی: ئه‌م دوو یاریزانه لاوه بههرهمهندێكی نایاببن و چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی وه‌ك پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر سیتی چاویان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه بڕیوه.
ماتیس دی لیغتی به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 19 ساڵ له یانه‌ی ئه‌یاكس پێگه‌یشتووه و له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت، به‌م ته‌مه‌نه بچووكه 91 یاری له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می ئه‌یاكس كردووه 9 گۆڵ و 4 ئاسیستی هه‌بووه.
فرینكی دی یۆنگ ته‌مه‌ن 21 ساڵ له هێڵی ناوه‌ند یاری ده‌كات و 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ ریزه‌كانی تیپی لاوانی ئه‌یاكس گواسترایه‌وه، ئه‌م ناوه‌راستكاره لاوه 64 یاری به درێسی ئه‌یاكس كردووه، 6 گۆڵ و 10 ئاسیستی هه‌بووه.
