"ریال مه‌درید گه‌یشته رێككه‌وتن و یاریزانێكی ده‌فرۆشێت"
"له گواستنه‌وه‌ی زستانه ماڵئاوایی له ریال مه‌درید ده‌كات
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی له ئیسپانیا، بریتانیا و ئیتاڵیا ده‌نگۆی رێككه‌وتنی نێوان ریال مه‌درید و ئارسێناڵیان له باره‌ی كایلۆر ناڤاس بڵاو كرده‌وه.
پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئارسێناڵ له‌سه‌ر داوای ئۆنای ئێمری له هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی كۆسته‌ریكی سه‌ركه‌وتوو بووه.
پێگه‌ی كالچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ریال مه‌درید به 12 ملیۆن یۆرۆ له گواستنه‌وه‌ی زستانه كایلۆر ناڤاس به ئارسێناڵ ده‌فرۆشێت و ته‌نیا رێككه‌وتنی فه‌رمی ماوه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو راده‌گه‌یه‌ندرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی كۆنفیدیشناڵی ئیسپانیا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه ناڤاس له پلانه‌كانی سۆلاری نه‌ماوه و له گواستنه‌وه‌ی زستانه ئه‌زموونێكی نوێ له پرێمه‌رلیگ له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ تاقی ده‌كاته‌وه.
كایلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی كۆسته‌ریكا دوای ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له مۆندیالی 2014 پێشكه‌شی كرد به فه‌رمی له یانه‌ی لیڤانتی به 9 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده ریال مه‌درید، له هاوینی 2020 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆتایی دێت.
ناڤاس له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 149 یاری كردووه، 146 گۆڵی لێ بووه و 48 جار تۆڕه‌كه‌ی به خاوێنی هێشتۆته‌وه.
