كریستیانۆ گه‌وره‌ترین ریكۆردی له خولی ئیتاڵیا تۆمار كرد
كریستیانۆ بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی سێریا ئه‌ی ئه‌م ریكۆرده تۆمار بكات
دوای ئه‌وه‌ی له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له گێمی دووه‌م هاته نێو یاریگه و رێگه‌ی نه‌دا یوڤی تووشی یه‌كه‌مین شكست بێت له‌م وه‌رزه، جیا له‌وه‌ش كریس گه‌وره‌ترین ریكۆردی له مێژووی سێریا ئه‌ی تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26 دێسێمبه‌ری 2018، له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می سێریا ئه‌ی، یانه‌ی ئاتڵانتا میوانداریی یوڤێنتۆسی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
كریستیانۆ له‌و یارییه له خوله‌كی 65 كورسی یه‌ده‌گی جێهێشت و هاته نێو یاریگه و له خوله‌كی 78 به لێدانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یوڤێنتۆس یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، به‌مه‌ش كریستیانۆ له دوای 2013 بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ هاته نێو یاریگه و گۆڵی كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كۆی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی گه‌یانده 12 گۆڵ، به‌مه‌ش كریستیانۆ بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی سێریا ئه‌ی له 7 یاری له‌سه‌ریه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی گۆڵ تۆمار بكات.
