به وێنه.. دوو وه‌رزشوانی كوردستان زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگێریان كرد
له یاریگه‌كان یه‌كتریان ناسی و ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریان گۆڕییه‌وه
بێریڤان جه‌لال ئه‌ستێره‌ی كوردی یاری فووتساڵ و گۆڕه‌پان و مه‌یدان له‌گه‌ڵ وه‌رزشكارێكی تیپی فرۆكه‌وانه‌ی یانه‌ی ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام دا.
بێریڤان جه‌لال پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق كردووه، له یه‌ككاتدا یاریزانی فووتساڵ و تیپی تۆپی ده‌ست و گۆڕه‌پان و مه‌یدانیشه.
بێریڤان جه‌لال وه‌ك به‌رگریكار له یاری فووتساڵ درێسی یانه‌كانی (سیروانی شاره‌زوور، سه‌رچنار، سیروانی نوێ، ئافرۆدێت و ئافره‌تانی هه‌ولێری) پۆشیوه.
بێریڤان رۆڵێكی گه‌وره‌ی له به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ تیپی فووتساڵی ئافره‌تان هه‌ولێر بینیوه، له یاری تۆپی ده‌ستیش له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئافرۆدێتی سلێمانی پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌ده‌ستهێناوه.
بێریڤان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی ده‌ستی عێراق به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له ئیمارات كردووه و پله‌ی پێنجه‌میان ده‌ستخستووه.
ئه‌م خانمه وه‌رزشكاره له یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان له ڕاكردنی 100 مه‌تری و 200 مه‌تری پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می له‌گه‌ڵ سیروانی نوێ بردۆته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له شاری هه‌ڵه‌بجه راهێنه‌ری له‌شجوانییه و راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی قوتابخانه‌ی ئاسۆیه و ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی وه‌رزشه و له ئێستاشدا خوێندكاری كۆلێژی وه‌رزشییه و یاری بۆ تیپی كچانی فووتساڵی سیروانی نوێ ده‌كات.
بێریڤان له‌گه‌ڵ هۆزان جه‌بار ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ساز كرد، هۆزان ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی وه‌رزشی سلێمانی و خوێندكاری كۆلێژی وه‌رزشی هه‌ڵه‌بجه‌یه و یاریزانی تیپی فرۆكه‌وانی یانه‌ی ئاسمانی هه‌ڵه‌بجه‌یه و خاوه‌نی چه‌ندان بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)

