به‌وێنه و ڤیدیۆ.. سوپای سووریا ئاماده‌كاری بۆ چوونه ناو مونبج ده‌كات
رێككه‌وتنێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی چالاكوانان و سه‌رچاوه میدیاكانی سووریا، هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا ئاماده‌كاری بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مونبجی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب ده‌كه‌ن.
له شه‌وی رابردووه‌وه چالاكوانانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا ژماره‌یه‌ك وێنه و ڤیدیۆیان له پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كانی ڤیدیۆكاندا ده‌یان ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازی نیشان ده‌درێن، ئاڵای سووریایان له‌سه‌ریانه‌وه به‌رز كراوه‌ته‌وه و سه‌ربازانی سوپا ده‌گوازنه‌وه نزیك مونبج، له وێنه‌كانیشدا چه‌ندین پاس سه‌ربازه‌كان ده‌وگوازنه‌وه، كه ده‌گوترێت سه‌ر به گاردی نیشتیمانین.
#Syria #منبج #Manbij #Minbic #Aleppo #NorthAleppo #NorthernAleppo
— IvanSidorenko1 (@IvanSidorenko1) December 27, 2018
Syrian Republican Guard Unit heading towards Manbij Countryside pic.twitter.com/jP1jgqqP4I
منبج الأسد وبس pic.twitter.com/HP7NJXksqn
— سہيہدةّ آليہآسہمہيہن???? (@w8a84tu13i21QRN) December 27, 2018
هه‌روه‌ك چالاكوانان چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا ژماره‌یه‌ك پۆلیسی سه‌ربازی رووسی و سوپای سووریا ده‌ركه‌وتوون، كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و وێنانه له شاره‌دێی عه‌ریمه‌ی رۆژئاوای مونبج گیرابن.
الجيش العربي السوري مع وحدات من القوات الروسية يدخل بلدة #العريمة غرب #منبج السورية pic.twitter.com/ByAeiDPvLE
— Escobar ⚓ (@escobar__007) December 25, 2018
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ دووپاتیكرده‌وه، "به ده‌یان ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازی سه‌دان سه‌ربازی حكوومه‌ت و چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانیان گواستووه‌ته‌وه گوندێكی نزیك مونبج"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "رێككه‌وتنێك كراوه، بۆئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای سووریا له هێڵی ته‌ماسی نێوان ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی مونبج له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی سوپای توركیا و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی هاوپه‌یمانی ئه‌نقه‌ره له لایه‌كی دیكه‌وه بڵاوبكرێنه‌وه".
روانگه‌ی سووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و جووڵه سه‌ربازییه‌ی سووریا دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی سوپای رووسیا له هه‌ندێ گوندی سه‌ر هێڵی ته‌ماس هاتوون، له‌وانه‌ش ناوچه‌ی عه‌ریمه، كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی لێی جێگیر بوونه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "له‌كاتێكدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێشتا له ناوچه‌كه له‌سه‌ر چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وامن، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی مونبج به‌وردی چاودێری جموجۆڵه‌كان ده‌كات".
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چالاكوانانی مونبج چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا سه‌ربازانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به چه‌كه‌وه له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ده‌خولێنه‌وه.
عناصر من الجيش الأمريكي والتحالف يتجولون في منبج اليوم لمنع دخول قوات الأسد حتى تكتمل للتجهيزات التركية لتسليمهم المدينة ? pic.twitter.com/yt0dQtg1C1
— الكوردي الأيوبي 3 (@Ayoubi26) December 23, 2018
روانگه‌ی سووری له چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراویش گواستییه‌وه، "دانیشتوانی مونبج راپرسیێكیان ئه‌نجامداوه، ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و راپرسییه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كردووه، تێیدا له‌شكركێشییه‌كانی سوپای توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیان له كورد كردووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سووری له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌یدانی بڵاویكرده‌وه، "یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" ئاماده‌یه بۆ شه‌ڕی پێشبینیكراوی رۆژهه‌ڵاتی فورات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین خه‌نده‌قیان به درێژایی سنوور له‌و ناوچانه لێداوه، كه پێشبینی ده‌كرێت هێزه‌كانی توركیا له‌و شوێنانه‌وه هێرشی وشكانی ئه‌نجام بدات".
لای خۆشییه‌وه ئه‌نقه‌ره و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی هێز و پێداویستی سه‌ربازی زیاتریان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی دژ به هێزه كوردییه‌كان ره‌وانه كردووه.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، بڕیاره رۆژی شه‌ممه شاندێكی توركی سه‌ردانی مۆسكۆ بكات، كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له هه‌ریه‌ك له مه‌ولود چاویشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه، خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری، هاكان فیدان، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری توركیا پێكهاتوون و پێشبینی ده‌كرێت، گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی باكووری سووریا كرۆكی مه‌به‌ستی ئه‌و سه‌ردانه‌یان بێت.
ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش دوای ئه‌وه هاتوون، هه‌فته‌ی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا ده‌كشێنێته‌وه.
H.B