رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی: خیانه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ كورد جوانترین هه‌واڵ بوو بۆ داعش
كورد به هه‌زاران جه‌نگاوه‌ری به‌خشی و تره‌مپ ته‌نیا به تویتێك ده‌ستبه‌رداریان بوو
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه، تره‌مپ به بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هیزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا به‌ڵێنێكی خۆی جێبه‌جێ كرد كه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دابووی، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا خه‌نجه‌رێكی له پشته‌وه له باشترین هاوپه‌یمانی واشنتۆن له شه‌ڕی دژ به داعش وه‌شاند.
له گوتاره‌كه‌ی رۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه‌دا هاتووه، "له‌رووی مه‌یدانییه‌وه، هێزه كوردییه‌كان باشترین هاوپه‌یمان بوون بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له سووریا، له‌كۆتاییشدا هه‌ر كورد باجی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌دات".
هه‌روه‌ها هاتووه، "دۆناڵد تره‌مپ له دژی هه‌موو لایه‌ك وه‌ستایه‌وه و بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له سووریا دا".
لۆمۆند نووسیویه‌تی، "بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌م دۆخه پڕ ململانێیه‌دا زۆر مه‌ترسیداره، دۆخه‌كه پێچه‌وانه‌ی جه‌ختكردنه‌وه‌ی تره‌مپه كه گوتوویه‌تی، داعشمان له سووریا له‌ناوبرد، سه‌ركه‌وتین، ئێستا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانمانه بۆ باوه‌شی نیشتیمان، هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، دێنه‌وه ناو ماڵ و حاڵی خۆیان"، له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "هێشتا داعش نه‌دۆڕاوه، راسته كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ئه‌و رووبه‌ره‌ی له‌ده‌ستداوه كه له عێراق و سووریا داگیری كردبوو، به‌ڵام هێشتا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه له ژیان ماوه و تائێستاش نزیكه‌ی 20 بۆ 30 هه‌زار چه‌كداری له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریای به‌ده‌سته‌وه ماون".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه فه‌ره‌نسییه، "له‌كاتێكدا بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جێگای دڵخۆشی و ره‌زامه‌ندی مۆسكۆ، تاران و دیمه‌شق له لایه‌ك و ئه‌نقه‌ره‌ش له لایه‌كی دیكه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی واشنتۆن و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعشه‌وه پێشوازی لێ نه‌كراوه، له‌وانه‌ش به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا".
له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌دا نووسراوه، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیندووترین به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ له واشنتۆنن، به‌تایبه‌ت كه هه‌ریه‌ك له جیمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی دژ به داعش و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ركرده‌كانی نزیك له خودی تره‌مپ له ده‌ره‌نجامی ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، له‌وانه‌ش جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌ش مانای وایه دۆخه‌كه له هه‌ڵچووندایه".
لۆمۆند ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ به شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نانه ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆیه و بێ به‌رامبه‌ر تره‌مپ ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، بۆیه لێره ڤلادیمێر پوتین گه‌وره‌ترین براوه‌ی یاریه‌كه‌یه".
سه‌باره‌ت به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، هاوتا توركه‌كه‌ی تره‌مپیش، ئه‌و رۆژنامه فه‌ره‌نسییه نووسیویه‌تی، "تره‌مپ به‌و بڕیاره چرای سه‌وزی بۆ توركیا داگیرساند بۆئه‌وه‌ی جه‌نگ له‌دژی كورد هه‌ڵگیرسێنێت".
لۆمۆند بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی به "شه‌رمه‌زاری و لێدانی خه‌نجه‌ر له پشته‌وه له هێزه كوردییه‌كان" وه‌سف كرد و دووپاتیشیكرده‌وه، "كورد باشترین هاوپه‌یمانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه بوو كه له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه بۆ دژایه‌تی داعش سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "تائێستاش رۆژانه كورد رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش ده‌بنه‌وه، وێڕای پاسه‌وانیكردنیان بۆ هه‌زاران چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه له زیندانه‌كانیان، كه ئه‌گه‌ر له زیندانه‌كان رابكه‌ن، ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر سه‌رانسه‌ری جیهان، به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا".
ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتی له كوردی سووریا كرد، كورد ئێستا له‌و وڵاته خۆیان به گه‌مارۆدراو له‌نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره ده‌بینن".
رۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌كه له‌كۆتایی گوتاره‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، "هه‌موو لایه‌ك ئاگادار بن.. قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هیچ نرخێكیان نییه.. له‌كاتێكدا كورد هاوشانی هه‌موو جیهان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌شداری له جه‌نگێكدا كرد و به هه‌زاران جه‌نگاوه‌ری له‌و پێناوه‌دا به‌خشی، تره‌مپ ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی تویتێكی ساده‌وه له تۆڕی تویته‌ر ده‌ستبه‌ریان بوو.. ئه‌مه‌یه خیانه‌تی گه‌وره كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه داعش هه‌واڵێكی له‌م جۆره دڵخۆشكه‌ره‌ی پێ نه‌گه‌یشتووه".
H.B