نوێترین توێژینەوە کاریگەری یەک مانگ جگەرەکێشان ئاشکرا دەکات

بزانە جیاوازی نێوان جگەرەی ئەلیکترۆنی و جگەرەی ئاسایی چییە؟

K24 – هه‌ولێر:

نوێترین توێژینەوە کاریگەری یەک مانگ جگەرەکیشان لەسەر لەشی مرۆڤ ئاشکرا دەکات و هەروەها جیاوازیشی لەگەڵ جگەرە ئەلیکترۆنی دەخاتەڕوو.

سەنتەری تەندروستی گشتی ئینگلتەرا بە ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوەیە هەستاوە و تیایدا سێ تیوبی شووشەی هێناوە و کۆمەڵێک لۆکەی تیایاندا جێگیرکردووە.

یەکێک لەو تیوبانە دووکەڵی جگەرە، یەکێکی دییان دووکەڵی جگەرەی ئەلیکترۆنی و ئەوی دیکەشیان هەوای ئاسایی تێدەکرێت.

وەک ئەوەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی نووسیویەتی، 320 جگەرە لەناو تیوبەکە سووتاوە و ئەنجامەکەشی جیاوازی زۆرە لەگەڵ جگەرەی ئەلیکترۆنییەکە.

لە تاقیکردنەوەکە دەرکەوتووە، جگەرەی ئاسایی 16 جار زیانی زیاترە لە جگەرەی ئەلیکترۆنی.

ڤیدیۆی تاقیکردنەوەکە

H.J