گەنجانی رۆژئاوای کوردستان داوای یەک هەڵوێستی کورد لە دژی تورکیا دەکەن

داوایەکەیان لە لایەنە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە

K24 – هه‌ولێر:

ژمارەیەك گەنجی رۆژئاوای كوردستان، لە سەرجەم رێكخراو و پارتە سیاسییەكان، دژی ھەڕەشەكانی توركیا بۆ ھێرشكردنە سەر رۆژئاوای كوردستان، رێپێوانێكیان ئەنجامدا.

ئەو گەنجانە بەبێ بەرزكردنەوەی دروشم و ئاڵای ھیچ لایەنێك، داوای یەكگرتوویی كوردیان كرد و داواشیان لە لایەنە سایسییەكان كرد كۆببنەوە و ھەڵوێستێكی ھاوبەش دژ بە توركیا بنوێنن.

یەکێک لە چالاکوانەکان بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئێمە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین چارەسەر بۆ هەڕەشەکانی تورکیا بدۆزنەوە".

بە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا، سوپای تورکیا سوورتربووە لەسەر هێرشکردنە سەر ئەو ناوچانەی لە ژێر دەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)دایە و کوردەکانی رۆژئاواش رەتیدەکەنەوە شارەکانیان رادەستی تورکیا و هێزەکانی سەر بە تورکیا بکەن.

H.J