"واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێت"
سكاڵۆنی راهێنه‌ری ئارجێنتینا: مێسی به راهێنانی من زۆر دڵخۆشه
سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ئاشكرا ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه لیۆنێل مێسی گۆڵكاری مێژوویی بارسێلۆنا بڕیاریداوه له مانگی شه‌شی ساڵی داهاتوو دوای كۆتایی ئه‌م ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به ئارجێنتیناوه ده‌كاته‌وه و ئاماده‌كاری بۆ كۆپا ئه‌مریكا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ئامانجی یه‌كه‌می مێسی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه‌یه و ده‌یه‌وێت دوای سێ ساڵ دابڕان به نازناوه‌كه شاد ببێته‌وه و تا ئه‌و كاته ته‌نیا بیر له بارسێلۆنا ده‌كاته‌وه.
لیونێل سكالۆنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا، له نوێترین لێدوانی‌دا، سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی ده‌ڵێت، پێویسته مێسی دوا بڕیاربدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بۆ كۆپا ئه‌مریكا ئیمه ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان بكات، ده‌شڵێت، ئامانجی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجینتینا درووستكردنی پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌یه بۆ مۆندیالی داهاتوو.
سكاڵۆنی راهێنه‌ری تانگۆ گوتیشی: قسه‌م له‌گه‌ڵ مێسی كردووه ئه‌و زۆر دڵخۆشه به وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ئارجێنتینا له لایه‌ن منه‌وه.