له ساڵی 2018 مامه‌ڵه‌كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه
به‌گرافیك.. كوردستان 24 زانیارییه‌كان ده‌خاته روو
K24- هه‌ولێر:
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لە ماوەی ساڵێكدا دەستی بەسەر ٤١٥ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەردا گرتووە، جگە لە دەستگیر کردنی ژمارەیەکی زۆری تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنێکی بڕێکی زۆر لە دراوی ساختە، هه‌روه‌ها دەزگای ئاسایشی ھەرێم داوا لە ھاوڵاتیان دەکات، وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و ئاینی، بۆ رووبەرووبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان ھاوکاری هێزه‌كانیان بكەن.
بە گوتەی ھێزە ئەمنیەکان، ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٨ تایبەت بە ماددەی ھۆشبەر له هه‌رێمی كوردستان مەترسیدارن، چونکە بەکارھێنان و بازرگانیکردن و بڕی ماددەی دەستبەسەرداگیراو، لە ھەرێم روو لە زیادبوونە, له‌م باره‌شه‌وه عیسا خدر ئه‌فسەر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانى سەربە دەزگای ئاسایشی ھەرێم له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و جۆره تاوانانه كرد و داوای له سه‌رجه‌م رێكخراوه ناحكوومییه‌كان، مامۆستایانی ئاینی, هاووڵاتیان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، له هه‌ڵمه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه هاوكاری هێزه‌كانیان بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بەرێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی، سەربە دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، بە ھاوکاری بەرێوەبەرایەتیەکانی ئاسایشی، ھەولێر، دھۆک، سۆران و ئاکرێ، توانیویانە لە ماوەی ساڵێكدا برێکی زۆری ماددەی ھۆشبەر و دراوی ساختەدا بگرن، جگە لە دەستگیر کردنی ژمارەیەکی زۆری تاوانباران.
لە ساڵی ٢٠١٨، هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان توانیویانه ٩٤١ کەس دەستگیر بکه‌ن، کە پێکھاتوون لە بازرگان و بەکارھێنەرانی ماددە قەدەغەکراوەکان, به‌شێوه‌یه‌ك كه به گورێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه:
٧٦ کەس دوای لێکۆڵینەوە ئازادکراون.
تا ئێستا په‌ڕاوی ٧٦٨ دەستگیرکراو لەژێر لێکۆڵینەوەدا و که‌یسه‌كانیان لە دادگا یەکلا نەبووه‌تەوە.
٩٧ دەستگیرکراو لە دادگا سزادراون.
لە ماوەی یەکساڵدا بەرێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان، دەستی بەسەر ٤١٥ کیلۆگرام، ماددەی ھۆشبەردا گرتووە.
له‌و ژماره‌یه ١٧.5 کیلۆگرام لە جۆری تلیاک بووە، ٣٨٣ کیلۆگرام لە جۆری ھێرۆین بووە، ١٣ کیلۆگرام جۆری کریستاڵ و 1.3 كیلۆگرام جۆری ماریجونا و ٢٠٠ گرامیش جۆری حەشیش بووە .
جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ١٧ ھەزار و ٢٨١ شێت حەبی جۆراوجۆری ھۆشبەر.
ساڵی ٢٠١٨ ھێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، دەستیان بەسەر ٢٠ ملیۆن دینار و ٤٨ ھەزار دۆلاری ساختەدا گرتووە.
ماوه‌ی 12 ساڵه بەرێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان دامەزراوە، لەماوەی کارکردنیدا توانیویەتی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەنگاری ئەو مەترسیە گەورانه ببێتەوە و، بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئه‌و ماددانه، بەرێوەبەرایەتیەکە داوا لە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ده‌كات، ھاوکاری دەزگا ئەمنیەکان بن، بۆ دەستگیرکردنی گروپ و باندەکانی مامه‌ڵه‌كردن به‌و مادده قه‌ده‌غه‌كراوانه.
H.B