شاجوان گڕی گرت

لە مەراسیمەکە بوو بە هەرا

K24 – هه‌ولێر:

دوای ئەوەی تاجی شاجوانی ئەفریقای لەسەر کرد و یارییە ئاگرینەکان چوون بە ئاسماندا، قژی دۆکراس کاسیندێی کۆنگۆیی ئاگری گرت.

ئەو خاتوونە 24 ساڵە وەک شاجوانی 2018ی ئەفریقا هەڵبژێردرا، بەڵام لە کاتی هەڵبژاردنی، پریشکێکی یارییە ئاگرینەکان لە سەر سەری نیشتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی مێترۆ، لە دوای تەواو بوونی مەراسیمەکە، ئەو خاتوونە پۆستێکی ڤیدیۆیی کردووە و تیایدا سەلامەتی خۆی و قژی راگەیاندووە.

بە بوونی بە شاجوانی ئەفریقا، دۆکراس بووە خاوەنی 35 هەزار دۆلار و چەند ئامێرێکی وەرزشکردن.

H.j