گه‌نجێك پلانی به نهێنی هێشتنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپی شكست پێهێنا
كۆشكی ناچاربووه پلانه‌كه‌ی خۆی بگۆڕی
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانێكی به‌ریتانیا، كه خوولیای گرتنی وێنه‌ی فڕۆكه‌یه، به وێنه‌یه‌ك رێكاره تونده ئه‌منییه‌كانی كۆشكی سپی له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، گۆڕیوه.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، تره‌مپ له شه‌وی سه‌ری ساڵدا، له رێكارێكی توندی ئه‌منی واشنتنی جێهێشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كان له باره‌ی سه‌ردانه‌كه دزه نه‌كات، رۆژنامه‌وانه ئاگاداره‌كانیش به‌ڵێنیان دابوو بێ ده‌نگ بن له‌و بابه‌ته.
تره‌مپ به فڕۆكه‌ی ئێرفۆرس وه‌ن، به یاوه‌ری دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی له شه‌وی له‌دایكبوونی عیسای مه‌سیح گه‌شته‌كه‌ی ده‌ستپێكردووه.
ئالان میلوی، چالاكوانی به‌ریتانیا و نیشته‌جێ شاری شیفیڵید، خوولیای وێنه‌گرتنی فڕۆكه‌یه، وێنه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی تره‌مپی گرتووه كه به ئاسمانی ناوچه‌ی یۆركشایه‌ری به‌رتیانیا تێپه‌ڕیوه، به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ش ته‌واوی پلانی كۆشكی سپی بۆ هێشتنه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه به نهێنی، شكستی هێناوه.
ئه‌و وێنه‌گره به‌ریتانییه، راسته‌وخۆ وێنه‌كه‌ی له وێبسایتی Flickr بڵاوكردووه‌ته‌وه، دواتر شاره‌زایان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی تره‌مپ به نیازه به نهێنی سه‌ردانی یه‌كێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات, له‌كاتێكدا هێشتا فڕۆكه‌كه‌ی تره‌مپ له بنكه‌ی سه‌ربازی "عه‌ین ئه‌سه‌د"ی رۆژئاوای به‌غدا، نه‌نیشتبۆوه.
ئه‌و وێنه‌یه وایكرد، كۆشكی سپی پێداچوونه‌وه به پلانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی بكات و هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه به‌ر له واده‌ی دیاریكراوی خۆی، كه پێشتر له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون، بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و چالاكوانه به‌ریتانییه كه له‌ناوه‌نده میدیاییه‌كانی گرنگی پێدراوه، رایگه‌یاند، پێویسته "كۆشكی سپی وانه‌یه‌ك له‌و رووداوه وه‌ربگرێت".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، شه‌وی چوارشه‌ممه 26ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، به نهێنی سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌دی كرد، به‌بێ ئاگاداری حكوومه‌ته به‌غدا، دوای سێ كاتژمێر مانه‌وه، عێراقی جێهێشت.

ئ. م