سەگێك دەبێتە نیگاركێش

ھەر تابلۆیەكی سەگەكە بە 38 دۆلار دەفرۆشرێت

K24 - ھەولێر

سەگێك بە ناوی ھانتێر لە وڵاتی كەندا كە تەمەنی 5 ساڵە بە ڤرچە و بۆیاغ وێنە دورست دەكات و بەھۆی ئەو پیشەییەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناوبانگی دەركردووە.

دوای ئەوەی خاوەنی سەگەكە تابلۆكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە سەرنجی زۆربەی بینەرانی راكێشا.

كەنی و دێنس كە ھاوسەری یەكترن و خاوەنی سەگەكەن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام ھەژماری تایبەتیان بۆ سەگەكە كردووەتەوە و ئەو تابلۆیانەی كە لەلایەن ھانتێر دروست دەكرێن بە بڕی 38 دۆلار دەیفرۆشن.

سەرچاوە: NTV