كچێك به دیارییه‌ك خه‌ریك بوو باوكی بكوژێت
ژه‌هراویترین گیاندار له‌ناو دیارییه‌كه‌دا بوو
K24 - هه‌ولێر:
هێنده‌ی نه‌مابوو دیاری كچێكی ئوسترالی بۆ باوكی، كاره‌ساتی لێبكه‌وێته‌وه و به‌هۆیه‌وه باوكی گیان له‌ده‌ست بدات.
وێبسایتی "Berth Now"ى هه‌واڵی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پیاوێك به‌ناوی ئارۆن پیكس، له شاری بێرسی ويلایه‌تی رۆژئاوای ئوسترالیا، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی (سۆفی 11 ساڵ و ویل 7 ساڵ)، ده‌چنه كه‌نار ده‌ریا.
له‌وێش سۆفی ده‌چێته ناو ئاو و مه‌له ده‌كات، له‌گه‌ڵ خۆیشی دوو هێلكه شه‌یتانۆكه له‌ناو ده‌ریا ده‌رده‌هێنێت و وه‌ك دیاری له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، ده‌یداته باوكی، باوكه‌كه‌ش لێى وه‌رده‌گرێت و له‌ناو گیرفانی هه‌ڵیده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بیانشواته‌وه.
له‌كاتی گه‌یشتنه‌وه ماڵه‌وه، باوكه‌كه ویستوویه‌تی بیانشوات، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ژه‌هراویترین گیانداری ده‌ریایی له‌ناو هێلكه شه‌یتانۆكه‌كان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌ویش هه‌شت پێی بازنه شینی پێ ده‌گوترێت.
پیاوه‌كه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و جۆره گیانداره ده‌ریاییه هه‌بووه و ده‌ڵێت: "پێوه‌دانی ئه‌و جۆره هه‌شت پێیه هیچ ئازاری نییه و هه‌ستی پێناكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ژه‌هره كوشنده‌كه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند خووله‌كێك ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدان".
باس له‌وه‌ش ده‌كات، نزیكه‌ی 15 بۆ 20 خووله‌ك ئه‌و دوو هێلكه شه‌یتانۆكانه‌ی له‌ناو گیرفاندا بووه و هێنده‌ی نه‌ماوه پێدانی دیارییه‌ك به كاره‌سات كۆتایی بێت.
دواى رووداوه‌كه‌ش پیاوه‌كه په‌یوه‌ندی به تیمی فریاگوزاری پزیشكی كردووه و گوازراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه، دوای پشكنین و چاودێریكردنی ره‌وشی ته‌ندرووستی، گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م