پارێزگارى نهينهوا: پێويسته هێزه بيانييهكان له شنگال بچنه دهرهوه
ئەوە پێشێلکردنی سەروەری عێراقە
K24 – ههولێر:
پارێزگاری نهينهوا، نەوفەل حەمادی داوای چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکانى لە شنگال كرد و رايگهياند، ئەوان تەنیا مامەڵە لەگەڵ قائیمقامی شارەکە دەکەن.
نەوفەل حەمادی تایبەت بۆ کوردستان24، گوتيشى: ناکرێت هێزی بیانی لە شنگال بمێننەوە، چونکە ئەوە پێشێلکردنی سەروەری عێراقە.
هاوکات فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، ليوا نهجم جبوورى رايگهياند، چارەسەری دۆخی شنگال تەنها بە رێگای سیاسیی دەکرێت نەک سەربازی.