يه‌كێتى: پێويسته هێزێكى ديكه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆشايى ئه‌مه‌ريكا له سووريا پڕ بكاته‌وه
مه‌ترسی جه‌نگێكی دیكه له ناوچه‌كه ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژئاوای كوردستان، مه‌ترسی جه‌نگێكی دیكه له ناوچه‌كه ده‌كرێت و پێشبینی هاتنی ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی ئه‌وناوچانه‌ی لێده‌كرێت، به‌ره‌و سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان داواى كرد، هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی ديكه جێگای هێزه‌كانی ئه‌مریكا بگرێته‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له رۆژئاوای كوردستان و سووریا كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به دوای خۆیدا هێنا و به بڕیارێكی له‌ناكاو و نه‌گونجاو وه‌سف كرا.
ئێستاش لایه‌نه سیاسیيه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێیان وایه جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت و له ئه‌گه‌ری هه‌ر جه‌نگێكی نوێش له ناوچه‌كه پێشبینی هاتنی ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی لێده‌كرێت به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان.