يه‌كێتى هه‌وڵى دوورخستنه‌وه‌ى رێبوار تاڵه‌بانى ده‌دات
بڕياره له 8ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2019 بڕيارى له‌سه‌ر بدرێت
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان به هاوكارى به‌شێك له عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان، له هه‌وڵى دوورخستنه‌وه‌ى رێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكه.
ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆنووسێكيان ئاماده كردووه و بڕياره له 8ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2019 بڕيارى له‌سه‌ر بدرێت.
رێبوار تاڵه‌بانى بۆ كوردستان24 رايگه‌ياند، دوو براده‌رى يه‌كێتى واژوويان له‌سه‌ر ئه‌و داوايه كردووه و پێويسته يه‌كێتى بڕيارى خۆى له باره‌يانه‌وه بدات.
گوتيشى: ئه‌و دوو براده‌ره به هه‌ڵه‌دا چوونه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه بڕيارى يه‌كێتى بێت، چيتر ليستێك به ناوى برايه‌تى كه‌ركووك نامێنێت.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌وان به‌ڵێنيان دابووه خه‌ڵكى يه‌كێتى و ئێستا چه‌واشه‌يان ده‌كه‌ن، چونكه عه‌ره‌ب و توركمان ناهێڵن پارێزگارى شاره‌كه كورد بێت و توركمان بۆ خۆيان داواى ده‌كه‌ن.
رێبوار تاڵه‌بانى داواشيكرد، يه‌كێتى هه‌ڵوێستى خۆى سه‌باره‌ت به‌و دوو براده‌رى روون بكاته‌وه و گوتيشى: هيوادارين يه‌كێتى له ريزى برايه‌تى كه‌ركووك ده‌رنه‌چێت.