كچه كوردێك مسگهريى كردووهته پيشهى خۆى
ماوەی تەنيا ساڵ و نیوێکە دەستی کردووە بەو پیشەیە
K24 – سلێمانی
كچە كوردێكی رۆژھەڵاتی كوردستان، كە ئێستا لە باشووری كوردستان نیشتەجێیە مسگەریی بووەتە پیشەی، ئەگەرچی تەنھا دوو ساڵ و نیوە ئەو كارە دەكات، کەچی خەونی گەورەی بۆ گەورەکردنی پیشەکەی ھەیە، ئەویش کردنەوەی کارگەیەکی مسگەریی لەشاری سنە تا ژنان و پیاوان فێری پیشەکە ببن و بێتە سەرچاوەی باری دارایان.
ئایرین مورادی، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری بیناسازیە، بەڵام ئارەزوویەکی زۆری بۆ کاری مسگەری ھەیە، ئەو مسگەریی لە برا گەورەکەیەوە فێر بووە، بۆ زیاتر ئاشنابوون بەکاری مسگەریش روودەکاتە ئەسفەھان و بەتەواوی فێری پیشەکە دەبێت.