ھەڵۆیەك سەرنجی 90 ھەزار كەس رادەكێشێ

لەكاتی یاریدا لەنێو ھاندەران نیشتەوە

K24 - ھەولێر

هەڵۆیەکی سەرسپی بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەکراو سەرنجی 90 هەزار تەماشاكەری تۆپی پێی راکێشا. ئەو هەڵۆیە کە ناوی (کلارک)ە لە سەر دەستی دوو کەس لە تەماشاكەرەکان نیشتەوە. ئەو رووداوە لەكاتی یاری نێوان ھەردوو گرووپی تۆپی پێی زانکۆی نۆتردام و زانکۆی کلیمسۆن لە شاری تكساسی ئەمریکا روویدا.

ئەو هەڵۆیە دەبوایە لە کاتی پەخشی سروودی نەتەوەیی لە ناو ئاسمانی یاریگاکە بفڕێت، بەڵام لەجیاتی فڕین لە سەر دەستی راهێنەرەکەی لە پێش چاوی 90 هەزار کەس چووە ناو دانیشتووان و لە سەر شانی یەکێك لە هاندەرانی نۆتردام دانیشتەوە.

ئەلبەرت ئارماس، کە تەمەنی 42 ساڵە لەگەڵ کوڕەکەی بۆ تەماشاكردنی ئەو یاریە چووبوونە یاریگا، ھەڵۆكە لەسەر شانی ئەو نیشتووەتەوە و دەڵێت: "لەسەرەتادا زۆر ترسام".

 هەڵۆکە پاش ئەوەیکە لە سەر شانی ئارماس فڕییەوە چووە سەر شانی تویین گویین، كە یەکێکی دیكەیە لە هاندەرانی تیمی نۆتردام دانیشتەوە.

گویین بە رۆژنامەیەکی وەرزشی گوت "کاتێك زانیم هەڵۆکە لەسەر شانم نیشتەوە وا ھەستم كرد كە زۆر ماندوبێت، لەبەر ئەمەش دەستم بۆی درێژكرد و زۆر سەرنجی راکشام و هەستێکی خۆشم هەبوو هیچ باوەڕم نەدەکرد".