10 پڕفرۆشترین یارییە ئەلیکترۆنییەکانی ساڵی 2018
داهاتێکی زۆریان هەبووە
K24 – ههولێر:
ساڵی 2018 بەرهەمێکی زۆری یارییە ئەلیکترۆنییەکان بڵاوکرانەوە و زۆرێکییان گۆڕانکاری گەورەیان کردبوو.
کۆمپانیای NPD تایبەت بە توێژینەوە و بە بازاڕکردن، 10 باشترین و پڕ فرۆشترین یارییە ئەلیکترۆنییەکانی لە 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2018 بڵاوکردەوە.
ریزبەندییەکە:
- Call of Duty: Black Ops 4
- Red Dead Redemption 2
- NBA 2K19
- Far Cry 5
- Madden NFL 19
- Marvel's Spider-Man
- God of War 2018
- Monster Hunter: World
- Grand Theft Auto V
- Assassin's Creed: Odyssey
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فۆربێس، تەنها لە سێ رۆژی بڵاوکردنەوەیەدا، داهاتی Black Ops 4 بڕی 500 ملیۆن دۆلار بووە و Red Dead Redemption 2 یش، بە سێ رۆژ، 725 ملیۆن دۆلار قازانجی هەبووە، بەڵام بەشێوەیەکی بەردەوام Black Ops 4 فرۆشی زیاتر بووە.
H.J