بۆ ساڵی نوێ دیارییه‌كی گرانبه‌ها پێشكه‌شی كارداشیان ده‌كرێ

له‌ گه‌ڕه‌كێكی شاری مه‌یامی ویلایه‌تی فلۆریدایه‌

K24 - ھەولێر

کانیێ وێست هونەرمەندێکی ئەمەریکی راپەڕ و دیزاینەری جلوبەرگ، كە هاوسەری کیم کارداشیان خانمە مۆدێل و رۆڵگێری بەرنامە تەلەڤزیۆنەکانی ئەمەریکایە، ئاپەرتمانێکی بە بڕی 14 ملیۆن دۆلار بۆ كارداشیان كڕی.

 ئەو ئاپارتمانە کە پێکهاتووە لە 4 ژووری نوستن و یانەی یاری و مەلەوانگە و ساونا لە یەكێك لە گەڕەکە دەوڵەمەند نشینەكانی مەیامی لە فلۆریدایە. ھاوسەری کارداشیان کە لە پارە خەرجکردندا زۆر بەناوبانگە، خەرجی ئەو لە جەژنی كریسمس بۆ میوانێك سەرنجی زۆر كەسی راکێشا، ئەو داوەتە لەلایەن کیم کارداشیان پلانی بۆ دانرابوو نزیکەی یەك ملیۆن و 300 ھەزار خەرجیەكەی بووە.