مێسی له 2018 ریكۆردێكی ڕه‌شی تۆمار كرد
له 2007ـه‌وه مێسی ناتوانێت خۆی له ده‌ست ئه‌م ریكۆرده ره‌شه رزگار بكات
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بووه گۆڵكاری 2018 و پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگای به 15 گۆڵ گرتووه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه نه‌یتوانی خۆی له ریكۆردێكی ڕه‌ش رزگار بكات.
لیۆنێل مێسی له 2018 له كۆی 54 یاری 51 گۆڵی تۆمار كرد و پێشه‌نگی گۆڵكارانی جیهانی گرت، به‌ڵام له كۆی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نه‌یتوانی هیچ گۆڵێك به لێدانی سه‌ر تۆمار بكات.
لیۆنێل مێسی له 2007ـه‌وه نه‌یتوانیوه هیچ گۆڵێك له لالیگا به لێدانی سه‌ر تۆمار بكات، ئه‌م ئاماره ڕه‌شه‌ش پشتگیری بۆچوونێكی پێلێ ده‌كات، كاتێك ده‌ڵێت: من له ساڵانی شه‌سته‌كان و حه‌فتایه‌كان به‌شێوازێكی نایاب به سه‌ر گۆڵم كردووه، به چه‌پ و راست یاریم به تیپی به‌رامبه‌ر كردووه و گۆڵم كردووه، بۆیه ناكرێت به كه‌سێكی وه‌ك مێسیم به‌راورد بكه‌ن كه ته‌نیا به قاچی چه‌پ و به یه‌ك شێواز یاری ده‌كات.
.jpg)