سۆلاری له گواستنه‌وه‌ی زستانه له نێوان 5 هێرشبه‌ره یه‌كێكیان ده‌گوازێته‌وه
ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت ركابه‌ره‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه سانتیاگۆ سۆلاری له گواستنه‌وه‌ی زستانه 5 هێرشبه‌ری ده‌ستنیشان كردووه و له نێوانیاندا یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێت و ده‌یكاته شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ناوی 5 هێرشبه‌ری بڵاو كردۆته‌وه كه بۆته ئامانجی یانه‌ی ریال مه‌درید.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به ناوی ئه‌م هێرشبه‌رانه كراوه (ماورۆ ئیكاردی) و (تیمۆ ڤێرنه‌ر هێرشبه‌ری لایبزیگی ئه‌ڵمانیا)، (فێرناندۆ یۆرێنتی هێرشبه‌ری تۆتێنهام)، (باس دۆست هێرشبه‌ری سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی).
له راپۆرته‌كه‌ی پێگه‌ی ئاس ناوی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی یانه‌ی جێنوا (كریستۆڤ بیاتیك) هاتووه كه ئێستا له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا له‌سه‌ر پێشه‌نگی گۆڵكاران كێبڕكێی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، له دوای وه‌رزی 2006 ـ 2007 ریال مه‌درید یه‌كه‌مجاره هاوشێوه‌ی ئه‌م وه‌رزه تووشی قه‌یرانی كه‌می گۆڵكردن بێته‌وه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی فرۆشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبه‌ڕووی ئه‌م دۆخه بوونه‌ته‌وه.