بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزێكی باش له‌ نێو یاریگه‌ ده‌ربكه‌ویت ئه‌م 7 رێنماییه‌ بخوێنه‌وه‌

ڕۆژێک پێش یاری چی بخۆین و چی بکەین تا به‌هێز ته‌ندرووستییه‌كی باش له‌نێو یاریگه‌ ده‌ربكه‌وین؟

ڕۆژێک پێش یاری و لە ڕۆژی یاریەکە چی بخۆین و چی بکەین تا به‌هێز ته‌ندرووستییه‌كی باش له‌نێو یاریگه‌ ده‌ربكه‌وین؟

 1ـ پێش هەموو شتێک دەبێت دوور بکەویتەوە لە خواردنە گازییەکان وەک کۆکە کۆلا و پێبپسی ئەم جۆرە شتانە ئەمانە وادەکەن لە یاریگادا خێرایت کەم بکاتەوە و وە زووتر ماندوو بیت وە دوور بکەرەوە لە جگەرە و نێرگەلە ئەمانە تەواو زیانی هەیە بۆ یاریزانان.

2ـ  گەر کاتژمێر 4:00ـی ی ئێوارە یاریت هەبوو هەوڵبدە خواردنەکەت بخە کاتژمێر 12 یان 1، واته‌ نێوان خواردن و یاریەکە ٣ بۆ ٤ سەعاتێک مه‌وادی هه‌بێت، ئەو خواردنەشی دەیخۆیت با قورس نەبێ وەک یاپراخ و کفتە و شفتە و ... هتد

3ـ کارێکی گرینگە گوێ لە گۆرانی و بابەتی خەماوی ڕانەگریت، گوێ لە شتێک ڕابگره‌ هێزت پێ ببەخشێ جا قورئان بێ یان هەر شتێکی تر کە وا لەتۆ دەکات پێی بەهێز بیت.

4ـ خواردنی میوە سوودێکی زۆری هەیە ڕۆژێک پێش یاری بیخۆیت، چونکە ڤیتامینی باشی تیایە زۆر زۆریش نەخۆیت زیانی هەبێ یەک مۆز و یەک پرتەقاڵ باشە و لە رۆژی یاریەکەدا نزیکەی سەعاتێ یان نیو سەعات پێش یاری میوە بخۆ بەس کەم کەرتە مۆزێک یان مۆزێک بەس زیاتر نا لە نێوان گێمەکانیش بیخۆیت کێشەی نابێت.

5ـ ئاو خواردن دەبێ بزانیت لە چ کاتێکدا ئاو دەخۆیتەوە نیو سەعات پێش یاری ئاو بخۆرەوە بەپێی ئەو ڕێژەیە مەعیدەت چاوەڕوانە زیاتر و کەمتر مەخۆ و لەناو یاریدا و لەنێوان گێمەکاندا ئاوی زۆر مەخۆرەوە هەیە، گێمی یەکەم تەواوەبێ یەک دەبە ئەخوا زۆر زیانی هەیە ئاوی کەم کەم بخۆ ئاو زۆر بخۆیت کلیەت بە ژان دەکەوێ و تەپ دەبیت لە یاریگادا توانای تەواو کردنی یاریشت نامێنێ.

6ـ ڕۆژێک پێش یاری کاتێک مەشق دەکەیت مەشقە قورسەکان نەکەیت وە هەوڵبدە بەس كه‌مێك مه‌شقی خۆگه‌رمكردن بکەیت، لە ڕۆژی یاریەکەشدا ڕاهێنانە سووکەکان بکە و بەس خۆگەرم بکەرەوە، بەڵام دوو ڕۆژ پێش یاری مەشقی باش و قورسەکان ئەنجام بدە.

7ـ ڕۆژێک پێش یاری خۆشوشتن سوودێکی ئێکجار زۆری هەیە جەستەت ئارام دەکاتەوە، یاریکردنت ئاسان تر دەبێ باشتر ئامادە دەبیت کە کاتێ خۆت نەشۆیت هەست بە ماندوو بوون و قورس بوون دەکەیت، هەوڵبدە رۆژێک پێش یاری خۆت بشۆ، دووربکەرەوە لە مەلەوانی ئەمە هەر قەدەغەیە ئاگادار بە.

ئاماده‌كردنی: عیماد نوح سولەیمان