كریستیانۆ له باره‌ی شكستهێنانی له خه‌ڵاته تاكه‌كه‌سییه‌كان بێ ده‌نگی شكاند
كریستیانۆ له نوێترین لێدوانی‌دا باسی له‌ده‌ستدانی خه‌ڵاته تاكه‌كه‌سییه‌كان ده‌كات
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤینتۆسی ئیتاڵیا له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی ریكۆردی پورتوگالی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه گرینگی به ناسناوه تاكه‌كه‌سییه‌كان نادات.
كریستیانۆ له 2018 له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 49 گۆڵی تۆمار كرد له دوای مێسی به دووه‌م گۆڵكاری جیهان هات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید برده‌وه و بووه گۆڵكاری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش، به‌ڵام كێبڕكێی لوكا مۆدریچی پێ نه‌كرا و له بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا، زه بێست و باڵۆن دۆر بێبه‌ش بوو.
كریستیانۆ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ریكۆردی پورتوگالی ده‌ڵێت: زۆر گرینگی به خه‌ڵات و ناسناوه تاكه‌كه‌سییه‌كان ناده‌م، گرینگ‌ترین شت لای من یارمه‌تیدانی هاوڕێیه‌كانمه و بردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته بۆ تیپه‌كه‌م.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: من به‌رده‌وام گرینگی به شكاندنی ریكۆرده‌كان ناده‌م، ئامانجی سه‌ره‌كی من به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تیپه‌كه‌مه، هه‌رچه‌نده كاتێك ده‌ستكه‌وتێكی تاكه‌كه‌سی ده‌به‌مه‌وه نایشارمه‌وه زۆر دڵخۆش ده‌بم، به‌ڵام كاتێكیش له خه‌ڵاتێكی تاكه‌كه‌سی بێبه‌ش بم بۆمن نابێته كۆتایی دونیا.
مووشه‌كه‌كه‌ی مادێرا گوتیشی: له 2019 ئاماده‌كاری ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی فێرناندۆ سانتۆس بكه‌مه‌وه، دووركه‌وتنه‌وه‌شم له هه‌ڵبژارده‌كه‌م له‌م ماوه‌یه به رێككه‌وتنی نێوان خۆم و راهێنه‌ر و سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی پورتوگال بوو.