ئه‌مڕۆ سێ وه‌زيرى نوێى كابينه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سوێندى ياسايى ده‌خۆن
دەنگدانیش لەسەر 5 وەزیرەكە لە بەرنامەی كارى دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌ندا نیيه
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە دەنگدانیش لەسەر 5 وەزیرەكە لە بەرنامەی كارى دانيشتنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌ندا نیيه.
بەگوێرەی بەرنامەی كاری دانيشتنى ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەریەك لە وەزیرانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رۆشنبیری و پلاندانان سوێندی یاسایی دەخۆن.
ھەروەھا پێداچوونەوە بەو تانانەی لەبارەی رەوایی ئەندامێتی ھەندێك لە پەرلەمانتاران و تەواوكردنی دەنگدان لەسەر ھەمواركردنەوەی پەیڕوەی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كرێت.
دانيشتنه‌كه كاتژمێر (01:00) دوای نیوەڕۆ دەستپێدەكات و دەنگدانیش لەسەر ناوی ئەو 5 وەزیرانەی ماون لە بەرنامەی كارى دانيشتنه‌كه‌دا نیيە.