لەكاتی چاوەڕوانی ساڵی نوێ پردێك لەژێر خەڵك داڕوخا

نەیانتوانی بەخۆشی پێ بنێنە ناو ساڵی نوێ

K24 - مۆسكۆ

شەوی رابردوو لە دوا ساتەكانی ساڵی 2018 كاتێك خەڵك لەسەر یەكێك لە پردەكانی مۆسكۆی پایتەختی رووسیا، چاوەڕێی ھاتنی ساڵی نوێیان دەكرد، پردەكە داڕوخا.

ئەو خەڵكەی لەسەر پردەكە وەستابوون تەماشای ئەو نمایشانەیان دەكرد كە بەبۆنەی پێشوازیكردن لەساڵی 2019 لە پارکی گۆرکەڤەی مۆسکۆ بەڕێوەدەچوو، كاتێك پردەكە داڕوخا بەشێكی زۆری ئەو كەسانە كەوتنە خوارەوە و نەیانتوانی بەخۆشی پێ بنێنە ناو ساڵی نوێ.

بۆ پێشوازیكردن لە ساڵی نوێ ئاھەنگ و رێوڕەسمی تایبەت لە زۆربەی وڵاتان بەڕێوەچوو، یەكێك لەو وڵاتانەی كە سەرەڕای كەشوھەوای سارد خەڵك بە گەرمی پێشوازیان لە ساڵی نوێ كرد رووسیا بوو.

ھ.م