له‌ناو تابووتدا ده‌خه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دایك ببنه‌وه‌

نووستن لە ناو تابووت لە شەوی سەری ساڵدا

K24 - هه‌ولێر:

زۆربەی تایلەندییەکان لە سەرەتای ساڵی نوێ لە ئاهەنگێکی نەریتی بە ناوی"پرسەی خەیاڵی" لە ناو تابووت دەخەون، ئەم ئاهەنگە بە نیشانەی مردن و لە دایکبوونی دووبارە و لەناوبردنی هەموو خەم و پەژارەیه‌ك دەزانن و  بڕوایان بەوە هەیە کە لە ساڵی نوێ دیسان لە دایکدەبنەوە.

بەشداربووانی ئەم ئاهەنگە لە پەرەستگایه‌کی قەراخ شاری بانگکۆك لە کاتێکدا لە ناو تابووت راكشاون و گوڵ و بۆنی عه‌نبه‌ریان لە دەستدایە و كاهینه‌كان بە په‌ڕۆی پەمۆ سەر تابووتەکەیان ناوەتەوە لە سەریان نزادەکەن.

گەشتیارێکی زۆریش سەردانی شارە گەورە و بچووکەکانی تایلەند دەکەن، هەر ئەمەش وایکردووە کە بووەتە وڵاتێکی سەرنجڕاکێش، بەڵام بیروباوه‌ڕه‌ ئایینییەکان و ئاهەنگە هێماییەکانیان و هەندێکجار بیروباوەڕی ئاسایی، بووەتە بەشێکی گرنگ لە ژیانی دانیشتووانی ئەم وڵاتە.

هەرچەندە ئەم ئاهەنگەی "پرسەی خەیاڵی"  ته‌نها تایبه‌ت نییه‌ به‌ تایلەند و لە زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا وەکو کۆریای باشووریش بەربڵاوە.