پەكەكە شێوازی شەڕ دەگۆڕێت
"پێویستە قۆناخێكی نوێ ده‌ست پێبكه‌ین"
K24 - ھەولێر
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) رایگه‌یاند: "لە ساڵی 2019 بەردەوامی بە شه‌ڕی چه‌كداریی دەدات و گۆڕانكاریی لە ھێزەكانیان دەكەن، ھەروەھا شێوازی شەڕی گەریلایی دەگۆڕن".
لە راگەیەندراوێكدا فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) رایگەیاند: "هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لی كوردستان، له چێوه‌ی كاره‌كانییاندا سه‌رله‌نوێ خۆیان بونیاد ده‌نێنه‌وه‌و له هه‌موو بوارێكدا و ماوه‌یه‌كی درێژیش له‌سه‌ری ده‌وه‌ستن، به ته‌كنه‌لۆژیای نوێی شه‌ڕیشه‌وه، له دژی هه‌موو هێرشه‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه".
هه‌روه‌ها له راگه‌یێنراوه‌كه‌دا هاتووه "چه‌نده بتوانین سیسته‌می گه‌ریلایی پڕۆفیشناڵ و هاوچه‌رخ دروست بكەین، ئه‌وه‌نده ده‌توانین له شه‌ڕدا سه‌ركه‌وین، له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته رۆژه‌ڤی سه‌ره‌كیی هاورێیان هه‌موویان، له چوارچێوه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌دا به كاری په‌روه‌رده‌یی، په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنی هێڵی گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێ، به‌تایبه‌تی مه‌رجه كه گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی له رووی زیهنییه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنرێت، رێبازی گه‌ریلای هاوچه‌رخ بدۆزرێته‌وه. گرنگه كه رۆژانی سه‌ره‌تای ساڵ له‌سه‌ر گه‌ریلایه‌تیی پڕۆفیشناڵ قووڵ ببنه‌وه و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی به‌دیبێنن، ده‌توانین به تێكۆشانی گه‌ریلای نوێ، قۆناخێكی نوێ ده‌ست پێبكه‌ین و سه‌ركه‌وین".
ئاماژە بەوەشكراوە: "رێكخستنی ئایدیۆلۆژی كه له چێوه‌ی پڕۆژه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه ده‌بێت، ده‌كرێت گه‌ریلای نوێش بئافرێنرێت و ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی راست ئه‌ركی شۆڕشگێڕیی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین".
لە بەشێكی دیكەی ئەو پەیامەدا ھاتووە: "ساڵی 2019 شه‌ڕ سه‌ختتر ده‌بێت، هه‌م له هه‌رێمه‌كه‌مان و هه‌م له وڵاته‌كه‌مان كوردستان شه‌ڕ سه‌خت ده‌بێت، چونكه له ئێستاوه ده‌بینرێت كه له‌نێوان رژێمی نه‌ژادپه‌رست و فاشیستی ئه‌نقه‌ره و گه‌ل و بزووتنه‌وه‌كه‌مان له باكوور، باشور و رۆژئاوا شه‌ڕێكی سه‌خت رووده‌دات".
ھ.م