منبج چاوه‌ڕێی چه‌ندین هێز دەكات
خه‌ڵكی منبج له داهاتووی شاره‌كه‌یان ده‌ترسن
K24 - منبج
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه باسی چوونی هێزه‌كانی رژێمی سووریا بۆ نێو شاری منبج ده‌كرێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین هێزی جۆراوجۆری دیكه له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له نێو شاره‌كه‌دا خه‌ڵك ترساون و ئه‌نجوومه‌نی مه‌ده‌نی شاری منبجیش داوای كردووه حكوومه‌تی سووریا بێته نێو شار و سنووره‌كان بپارێزێت.
ھاووڵاتییەكی دانیشتووی منبج بە كوردستان24 گوت: "ئێمە نازانین چارەنووسمان چۆن دەبێ و كام ھێز دێتە ناوشارەكەمان، لەبارێكی دەروونی خراپ‌دا دەژین نازانین چی بكەین؟"
یەكێكی دیكە لە دانیشتووانی منبج دەڵێ: "لە ھەموو وڵاتێكدا پاراستنی سنوور ئەركی ھێزەكانی دەوڵەتە، بۆیە پێویستە ھێزەكانی رژێمی سووریا سنوورەكان بپارێزن و رێگەنەدەن توركیا ھێرش بكاتە سەر منبج و ناوچەكانی دیكە".