نهێنیی بەرزبوونەوەی ئاستی پۆگبا چییە؟
لینگارد نهێنی بەرزبوونەوەی ئاستی پۆگبا ئاشکرا دەکات
جیسێ لینگارد نهێنی بەرزبوونەوەی استی پۆ پۆگبای ناوەڕاستکاری مانچێستەر یونایتد ئاشکرا دەکات، کە لە دوایین سێ یاریی یانەکەی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە.
لینگارد لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی زە سەرنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، سۆلشایەر %100 هاوکاری پۆگبای کردووە و متمانەی تەواوی پێداوە و کەشێکی وای بۆ رەخساندووە بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوازی خۆی یاریی بکات. هەروەها ئەو یاریزانەی مان یونایتد لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاستی پۆگباوە دەشڵێت، بێگومان ئێستا من ئەو پۆگبایە دەبینم کە دەیناسم، ئەو ئێستا چێژ لە یاریی تۆپی پێ وەردەگرێت و لەو شوێنە یاریی دەکات کە خۆی حەزی پێ دەکات و ئازادییەکی تەواوی هەیە.
لینگارد ستایشی سۆلشایەر دەکات ولەبارەی ئەو راهێنەرە نەرویجییەوە دەڵێت، سۆلشایەر زۆر نایابە، ئەو دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ یاریزانەکانی دەکات و دەزانێت چیان پێدەڵێت، من زۆری لێوە فێربوویمە و سەربەستی کردووم لە یاریکردن.
لەوەتەی خۆزێ مۆرینهۆ لە راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد دوورخراوەتەوە، پۆل پۆگبا لە ژێر سەرپەرشتی ئۆلی گۆنازر سۆلشایەر لە سێ یاریی چوار گۆڵی کردووە و سێ گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.