به‌وێنه.. حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن.. له‌ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا 2 منداڵی ده‌بێت
براكه 12 رۆژ له خوشكه‌كه‌ی گه‌وره‌تره
K24- هه‌ولێر:
ناوی ئافره‌تێكی به‌ریتانی به‌ناوی فیكی گرین، كه ته‌مه‌نی 32 ساڵه، ده‌چێته لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو، به‌وه‌ی كه له‌ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا 2 منداڵی بوو.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، "ماوه‌ی نێوان كاته‌كانی له‌دایكبوونی 2 منداڵه‌كه‌ی فیكی گرین نزیكه‌ی 2 هه‌فته بووه، كێشی یه‌كه‌م منداڵی كه كوڕه، له ته‌مه‌نی 26 هه‌فته‌ییدا له كاتی سكپڕی 800 گرام بووه، به‌ڵام هه‌ر كه ئه‌و منداڵه‌ی له‌دایك بوو، ژانی منداڵبوونه‌كه‌ی دامركانه‌وه و دووه‌م منداڵیش كه كچ بوو له‌ناو سكی مایه‌وه، دوای 12 رۆژ له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه منداڵی دووه‌میش به كێشی 1.3كیلۆگرام له‌دایك بوو".

ئه‌م حاڵه‌ته له رووی درێژی ماوه‌ی نێوان له‌دایكبوونی دوو منداڵه جومكه‌كان، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد.
كاتێك دایكی ئه‌و دوو منداڵه له نه‌خۆشخانه گه‌ڕایه‌وه گوتی: "هیچ نه‌مده‌توانی باوه‌ڕ به‌وه بكه‌م كه منداڵێكم له‌دایك ده‌بێت و ئه‌وی دیكه‌ش له‌ناو سكم ده‌مێنێته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵمدا ده‌هات ئه‌وه بوو كه پێویسته هیوا بۆ ئه‌وه بخوازم منداڵه‌كانم به‌زیندوویی بمێنن".
وه‌ك راشیگه‌یاند، "دوای له‌دایكبوونی یه‌كه‌م منداڵ، به‌هۆی كه‌می كێشه‌كه‌ی پێویستی به چاودێریكردن و خزمه‌تێكی چڕ بوو، كاتێكیش ژانه‌كانم دامركانه‌وه، پزیشكه‌كان بڕیاریاندا چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا دووه‌م منداڵیش به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتی له‌دایك ده‌بێت".

دوای ئه‌وه‌ی باری ته‌ندرووستی دایكی دوو منداڵه‌كه تێكده‌چێت، پزیشكه‌كان دوای 12 رۆژ پاش له‌دایكبوونی منداڵی یه‌كه‌م، بڕیار ده‌ده‌ن بۆ له‌دایكبوونی دووه‌م منداڵ، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بده‌ن.
جێگای باسه 2 منداڵه‌كان بۆماوه‌ی 5 مانگ له نه‌خۆشخانه مانه‌وه، تا پزیشكه‌كان به‌ته‌واوه‌تی له ته‌ندرووستیان دڵنیا بوونه‌وه، دواتر ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه.
H.B