به‌ڤیدیۆ.. كه‌مال كه‌ركووكی 2 داواكاری پارتی سه‌باره‌ت به كه‌ركووك ده‌خاته روو
كه‌ركووك داگیركراوه و پێویسته دۆخی ئه‌و شاره ئاسایی بكرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
كەمال كەركووكی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك - گەرمیانی پارتی راگه‌یاند، "پارتی داوا ده‌كات تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، كه‌سێكی بێلایه‌ن بكرێته پارێزگاری كه‌ركووك و گوتیشی، "داوایه‌كی دیكه‌ی پارتی ئه‌وه، كه ده‌بێت دۆسیه‌ی ئه‌منی و ئیداری شاری كه‌ركووك راده‌ستی خه‌ڵكی ئه‌و شاره بكرێته‌وه و كۆتایی به سه‌ربازگه‌كردنی شاره‌كه بهێندرێت".
ئه‌م قسانه‌ی كه‌ركووكی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24ـدا هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، "بەلای پارتییەوە كەركووك شارێكی داگیركراوە و سازش له‌سه‌ر كوردستانیبوونی ئه‌و شاره ناكه‌ین" و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "كه‌ركووك داگیركراوه و ئه‌وه‌ی ئێستا له‌و شاره به‌دی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه، كه كراوه‌ته سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره".
سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی ده‌ستیان له رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبهریشدا هه‌بووه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان پێداگیریكرد، "نابێت چاوپۆشی له‌و خیانه‌ته بكرێت، كه له 16ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد كرا و، ده‌بێت خیانه‌تكاران سزا بدرێن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك روویدا كوده‌تا بوو و پێویسته به‌هه‌ر جۆرێك بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و شاره بخرێنه گه‌ڕ".
H.B