به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووك لادرا
مه‌عن سه‌عدی لادرا
K24 - كه‌ركووك:
مه‌عن سه‌عدی، به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركووك له پۆسته‌كه‌ی لادرا و گوازرایه‌وه پارێزگای به‌سره، له جێگه‌ی ئه‌ویش لیوا حه‌یده‌ر عوبێدی، به‌رپرسیارێتی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووكی وه‌رگرتووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی عێراق، مەعن سەعدی لە بەرپرسی دۆسیەی ئەمنی کەرکووکەوە بۆ بەسرە گواسترایەوە و حەیدەر عوبەیدی لە شوێنی دانرا.
مه‌عن سه‌عدی، یه‌كێك بوو له ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای عێراق سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره‌دراوی عێراق و حزبی به‌عس.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و جێبه‌جێكردنی حوكمی سه‌ربازی له پارێزگای كه‌ركووك، مه‌عن سه‌عدی وه‌ك به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌منی پارێزگاكه ده‌ستنیشان كراوه.
ئه‌و هێزه سه‌ربازییانه‌ی ئێستا له كه‌ركووك جێگیركراون، به‌رده‌وامن له پاڵپشتیكردنی هه‌ڵمه‌تی ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و هێناوه و نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌به هاورده‌كان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان، به رێككه‌وتنی ژێر به ژێری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرایه‌وه و تا ئێستاش نه‌توانراوه دۆخی ئه‌منی پارێزگا به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه.
ئ. م